پێشمەرگە دێرینەکان پرۆژەیەکیان گەیاندە پەرلەمان
کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و رێکخراوەکانی ئەیلول و گوڵانی پێشمەرگە دێرینەکان بەمەبەستی گەیاندنی داواکارییەکانیان سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کردو لەگەڵ لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمان کۆبوونەوە.
پێشمەرگە دێرینەکان پرۆژەیەکیان پێشکەش بە لیژنەی کاروباری پێشمەرگە کرد و داوایان کرد پرۆژەکەیان بکرێت بە یاسا تا لەو رێگەیەوە ماف و ئیمتیازاتەکانیان بپارێزرێت.
دوابەدوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا عوسمان سێدەری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پشتیوانی بۆ پرۆژەکە دووپاتکردەوە.
|