یادی مامە ڕیشە و ھاوڕێکانی لەکەرکوک پیرۆز راگیرا
لەگەرەکی شۆریجەی شاری کەرکوک مەراسیمێک لە بیرەوەری ٣٦ساڵەی شەھیدبوونی شەھیدی فەرماندە مامە ڕیشە و ھاوڕێکانی ڕێکخرا مەراسیمەکە ژمارەیەک لەئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی ئامەدەبوون و ڕۆڵی شەھیدان مامە ڕیشە و موحسین و سەردار بەرز نرخێنرا.
لە مەراسیمەکە ئاماژە بەڕۆڵی ئەو پۆلە شەھیدەی یەکێتی کراو پاشان چەپکە گوڵی ڕێز و وەفاداری لەبەردەم پەیکەری شەھید مامە ڕیشە دانرا.
|