لەماوەی دوو مانگدا ٢٣٧مەدەنی لە عەفرین و سەرێکانێ رفێندراون
لە ماوەی دوو مانگدا ، ٢٣٧ مەدەنی لەعەفرین و سەرێکانێ لە رۆژئاڤای کوردستان رفێندراون.
رێکخراوی "سوریون من اجل الحقیقە و العدالە" لە راپۆرێتیکدا ئاشکرایکردوە ، لە ھەردوو مانگی تشرینی دووەم و کانونی یەکەمی سالی ٢٠٢٠ دا ، گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا ٢٣٧ مەدەنییان لە ھەردوو شاری عەفرین و سەرێکانێ رفاندوە، تا ئێستا ١٠٤ یان رزگارکراون ، بەڵام چارەنوسی ١٣٣ کەسیان دیارنیە کە لە نێویاندا ١٨ ژن و ٣ منداڵ ھەن.
لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ەوە، سوپا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا چەند ناوچەیەکی رۆژئاڤای کوردستانیان داگیرکردوە و تا ئێستا چەندین پێشێلکارییان بەرامبەر دانیشتوانی ئەو ناوچانە ئەنجامداوە.
|