جوتیارانی کورد لە سەرگەڕان: كەمكردنەوەی كارەبا فشارێكە بۆ ئەوەی ناوچەكەمان چۆڵ بكەین

2023-03-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
رەوشی كارەبای نیشتیمانی لە ناحیەی سەرگەڕان، لە سنوری پارێزگای كەركوك زۆر خراپە و جوتیاران و دانیشتوانی ناوچەكە گومانیان هەیە، لە كەمكردنەوەی سەعاتەكانی كارەبای ناوچەكەیان و دەڵێن، فشارێكە بۆئەوەی گوندەكانیان چۆڵ بكەن، بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕانیش دەڵێت، داوای زیادكرنی وێستگەیەكی كارەبایان كردوە، بەڵام تائێستا جێبەجێ نەكراوە.