جیهان

نیگەرانی لە چوارەمین شەپۆلی کۆرۆنا لە ئێران تادێت زیاتر دەبێت


حەسەن روحانی سەرۆکی ئێران لە کۆبونەوەی بۆردی نیشتمانیی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا باسی لە ئەگەری چوارەمین شەپۆلی کۆرۆنا لە ئێران کردوە و لەوبارەیەوە نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ھەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لەم مانگەدا دەست پێدەکات. ھاوکات وەزارەتی تەندروستیی ئێران ھەلومەرجی کۆرۆنای لە وڵات بە مەترسیدار ناوبردوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماژەی بەوەشکردوە، نابێت دووچاری گەشبینیی بێَبنەما بین، لەبەرئەوەی رەوشەکە زۆر مەترسیدارە. 

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە ملیۆنێک و ٣٦٧ ھەزار و ٣٢ کەس و تائێستا زیاتر لە ٥٧ کەسیش بەکاریگەریی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.



مانگ پێشتر - Jan 24 2021 1:38PM
Print Friendly and PDF
زیاتر