سەرکردایەتی یەکێتی: خۆمان بە قەرزارباری شەھیدان دەزانین
لە ساڵرۆی شەھیدکردنی مامە ریشە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، شەھید مامە ریشە ھاندەری گیانی کوردایەتییە لە ناوچە کوردستانییەکاندا و یەکێکە لە دیارترین سیمبولەکانی گیان بازی و گورزوەشاندنی شۆڕش گێڕانە لە دوژمن.
ئاماژەشیان بەوەکردووە، مامە ریشە لەو مرۆڤە مەزنە ئەفسانەیی و بێ وێنانەیە کە ھەموو نەتەوەی کورد شانازی بە نەبەردی و ئازایەتی و قارەمانێتییەوە دەکات، ھەموو کورد دەیکاتە نمونە بۆ یاخیبوونی شۆڕشگێڕانەی نەتەوەیەک لە ستەم و زۆرداریی و ژێر دەستەیی.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی جەختیشیکردووەتەوە، خۆیان بە قەرزارباری گیانفیدایی شەھید مامە ریشە و شەھیدان موحسین و سەرداری ھاورێی و ھەموو شەھیدانی گەلەکەمان دەزانین، گیانی پڕ لە ئازایەتی و کوردایەتی ئەوان ھاندەری کارکردنەوەمانە لەسەر رێبازی پیرۆزیان.
|