ئێران گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عێراق دەستپێدەکاتەوە
ئێران گەشتە ئاسمانییەکانی لەمڕۆوە لەگەڵ عێراق دەستپێدەکاتەوەو یەکشەممەش چوار گەشت لە نێوان نەجەف و تاران و مەشھەد بۆ ھاتن و چوون رێکخراون.
سەرچاوەکانی ھەواڵی ئێران ئاشکرایان کردوە، سەرباری ئەوەی ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بریارەکەی عێراق دەیگرێتەوە بۆ راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوانیان لەدوای بڵاوبونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، بەڵام لەمڕۆوە ئێران گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عێراق دەستپێدەکاتەوە.
ھاوکات میدیاکانی عێراق ئاشکرایان کردوە، رۆژی یەکشەممە گەشتەکان دەستپێدەکەنەوەو چوار گەشت لە نێوان نەجەف و تاران و مەشھەد بۆ ھاتن و چوون رێکخراون.
|