تەندروستی

زانایەکی بەریتانی: ڤاکسین بە تەنھا مرۆڤ لە تووشبوون بە کۆرۆنا ناپارێزێت


زانایەکی بەریتانیی لەگرنگیی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا کەمدەکاتەوە و دەڵێت ، ڤاکسین بە تەنھا بەرگری تەواوەتی نادات بە مرۆڤ و لە کۆرۆنا نایپارێزێت. 

"جۆناسان فان تام" ، کە زانایەکی بەریتانیەو و ھاوکات جێگری دەستەی نیشتمانی بۆ چاودێری تەندروستیە لە بەریتانیا رایگەیاندوە، ھیچ ڤاکسینێک بەرێژەی لە سەدا ١٠٠  کاریگەر نیە و ھیچ کەسێک بە تەواوی پارێزراو نابێت لە ڤایرۆس، ھەربۆیە بۆ ئەوەی ڤاکسینەکان بە تەواوی سەرکەوتوبن ، پێویستە لە ماوەیەکی کەمدا حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا کەمبکرێنەوە، چونکە تا ژمارەی توشبوان کەم نەبنەوە. 

وتیشی، ڤاکسین ناتوانێت بە تەواوی مرۆڤەکان بپارێزێت، بەپێویستیشی زانیوە شانبەشانی بەکارھێنانی ڤاکسین، رێکارە تەندروستییەکانیش جێبەجێ بکرێن و رێگری لە قەرەباڵغی و کۆبونەوەکان بکرێت.



مانگ پێشتر - Jan 24 2021 1:09PM
Print Friendly and PDF
زیاتر