عێراق

پلانی تایبەت بۆ ھێنان و دابەشکردنی ڤاکسین لە عێراق دارێژراوە


لیژنەی رێکخستنی باڵا و  لیژنەی رێکخستنی ھاوبەش تایبەت بە ھێنانی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا لە وەزارەتی تەندروستی عێراق،  کۆبونەوەیەکی تایبەتی بە وردەکاری ھێنانی ڤاکسین بۆ عێراق رێکخست.

لە کۆبونەوەکەدا ئەو پلانە تاوتوێ کرا کە بۆ دابەشکردنی ڤاکسین لە عێراق دارێژراوە جەختیش لەوە کرایەوە، کە پێویستە ھەماھەنگی لەنێوان لیژنەکاندا ھەبێت بۆ ئەوەی پلانەکە بەباشترین شێوە جێبەجێ بکرێت.



مانگ پێشتر - Jan 24 2021 11:37AM
Print Friendly and PDF
زیاتر