عێراق

سەرۆکایەتیی کۆمار فەرمانی لەسێدارەدانی ٣٤٠ تاوانبار پەسەند دەکات


سەرۆکایەتیی کۆمار فەرمانی لەسێدارەدانی ٣٤٠ تاوانبارپەسەند دەکات، کە لەلایەن دادگا عێراقیە تایبەتمەندیەکان بە پرسەکانی پەیوەست بە تیرۆر و تاوانکاریەوە دەرکراون

ئاژانسی ھەواڵی رەسمیی عێراق لە زاری سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتیی کۆمارەوە ئاماژەی بەوەکردوە سەرۆکایەتیی کۆمار ڕەزامەندیی داوە لەسەر جێبەجێکردنی فەرمانی لەسێدارەدانی٣٤٠ تاوانبار کە دۆسیەکانیان یەکلایی بووەتەوە و مەرسومی کۆمارییان بۆ دەرکراوە لەسەر بنەمای دەستور

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، پەسەندکردنی ئەو فەرمانانە دوای وردبینیی تەواوی لایەنە دەستوری و یاساییەکانی کراوە، دوای ئەوەی  دڵنیا بونەتەوە ھیچ کام لەو دۆسیانە لێبوردنی گشتی نایانگرێتەوە. 




مانگ پێشتر - Jan 24 2021 11:29AM
Print Friendly and PDF
زیاتر