جیهان

کۆمپانیای دانەغاز ھەڵسەنگاندن بۆ پڕۆژەکانی دەکات


کۆمپانیای دانەغاز ھەڵسەنگاندن بۆ پڕۆژەکانی دەکات. دانەغاز لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردوە لە کۆبونەوەی داھاتویدا کە رۆژی ٢٧ ی ئەم مانگە لە ئەبو زەبی بەڕێوەدەچێت ھەڵسەنگاندن بۆ پڕۆژەکانی دەکات لە ھەریەک لە میسر و ئیمارات و ھەرێمی کوردستانی عێراق. 

دانەغاز ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دانەغاز لەو کۆبونەوەیەدا پرسی فرۆشتنی قەواڵەکانی کۆمپانیاکە لە میسر و ئەو بەرەوپێشچونانەش تاووتوێ دەکات کە لە رەوتی سکاڵا یاساییەکانی کۆمپانیاکە لە ھەرێمی کوردستان بەدی ھاتوە. 

ساڵی ٢٠٠٧ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە گرێبەستێکی ٢٥ ساڵی، مافی پەرەپێدانی ھەردوو کێڵگەی کۆرمۆر و چەمچەماڵی دا بە ھەردوو کۆمپانیای ئیماراتی دانا غاز و پێرڵ پێترۆلیۆم، دواتریش ھەردوو کۆمپانیای (ئۆ ئێم ڤی) ی نەمسایی و (ئێم ئۆ ئێڵ) ی ھەنگاری رێژەی لەسەدا ١٠ ی پرۆژەکەیان وەرگرت. 

ئامانجی سەرەکی لەو وەبەرھێنانەدا دابینکردنی سوتەمەنیی پێویست بوو بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا، کە ساڵانە بڕی چەندین ملیار دۆلار بۆ ھەرێمی کوردستان دەگەڕێنێتەوە. 



مانگ پێشتر - Jan 24 2021 11:26AM
Print Friendly and PDF
زیاتر