خەزانێکی سووتەمەنی لە ناوچەی دەمرکان لە سلێمانی گڕی گرت

2021-06-26   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
خەزانێکی سوتەمەنی لە ناوچەی دەمرکان لە سلێمانی ئاگری گرت و بەرگری شارستانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە رۆژانە تانکەرەکانی سوتەمەنی تیایاندا کۆ دەبنەوە و تیمی پێویست بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە رەوانە کراوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز لە شوێنی ئاگرەکە رایگەیاند، لە ئێستادا ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵ کراوە. 


وتیشی، ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە لە کاتی گواستنەوەی سوتەمەنی لە تانکەرێکەوە بۆ تانکەرێکی تر بووە.