جیهان

لایەنە ناکۆکەکانی لیبیا گەیشتنە رێککەوتن


لە خولێکی نوێی دانوستانەکاندا، لایەنە ناکۆکەکانی لیبیا لە مەغریب  گەیشتنە رێککەوتن سەبارەت بە کردنەوەی دەرگای کاندید بوون بۆ پۆستە سیادییەکان، ئەمریکاش پێشوازی لەو ھەنگاوە دەکات. 

بەپێی رێککەوتنەکەی نێوان ھەردوو وەفدی ئەنجومەنی باڵای دەوڵەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەکە، لە رۆژی ٢٦ ی ئەم مانگە تا ٢ ی شوبات دەرگای خۆ کاندید کردن بۆ پۆستە سیادییەکان دەکرێتەوە و کارەکانیش لەرێی پێکھێنانی تیمی بچوکەوە ئەنجامدەدرێت. 

لە کاردانەوەیەکیشدا، ریچارد نورلاند باڵیۆزی ئەمریکا لە لیبیا پێشوازی لەو ھەنگاوە کرد و رایگەیاند لیبیا لەبەردەم دەرفەتێکی گەورەدایە بۆ ئەوەی لەمانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵدا ھەڵبژاردن ئەنجام بدرێت. 



مانگ پێشتر - Jan 24 2021 10:44AM
Print Friendly and PDF
زیاتر