زیاتر لە ٢٠ ملیۆن ئەمریکی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە
زیاتر لە ٢٠ ملیۆن ئەمریکی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ٣ ملیۆن کەسیش دۆزی دووەمیان وەرگرتووە.
ناوەندی ئەمریکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکان و خۆپارێزی رایگەیاندووە، تا ئێستا زیاتر لە ٤١ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنایان دابەش کردووە، کە ٢٠ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس پێی کوتراون و زیاتر لە ٣ ملیۆن کەسیش دۆزی دووەمیان وەرگرتووە، ٢ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار کەسیش لە خانەکانی بەساڵاچووان ڤاکسینیان وەرگرتووە.
راشیگەیاند، لە ئێستادا ھەردوو ڤاکسینی "مۆدێرنا" و "فایزەر" بەسەر ناوەندە تەندروستییەکان دابەش دەکرێت.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیھان زۆرترین ژمارەی تووشبووی کۆرۆنای تێدا تۆمارکراوە و ٢٥ ملیۆن تووشبوو لە وڵاتە تۆمارکراوە.
|