شەپۆلێکی توندی ئەنفلۆنزا ئەمریکا دەگرێتەوە

2023-03-04   |  
فۆتۆ: 
هەژار
لە ئەمریکا تەنھا لەم وەرزەدا، ١٨ ھەزار توشبووی ئەنفلۆنزای باڵندە گیانیان لەدەستداوە.

ژمارەی توشبووانی ئەنفلۆنزا، لە ئەمریکا ٢٦ ملیۆن کەسی تێپەڕاند و تائێستاش زیاتر لە ١٨ ھەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی و چاودێری رایگەیاندووە، رۆژ لە دوای رۆژ مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە زیاتر دەبێت و بەپێی دواین ئاماریش تائێستا لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا، زیاتر لە ٢٦ ملیۆن کەس تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە بوون و زیاتر لە ١٨ ھەزار توشبووش گیانیان لەدەستداوە، کە ١١٧ کەسیان منداڵن و ٢٩٠ ھەزار توشبووش چاکبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنفلۆنزای باڵندە ئەگەری ئەوەی ھەیە تووشی ھەموو کەسێک ببێت، بۆیە پێویستە لە تەمەنی ٦ مانگی بەسەرەوە ھەموو کەسێک سەردانی ناوەندە تەندروستییەکان بکات، بە مەبەستی کوتانی ساڵانە کەدژی ئەو جۆرە نەخۆشیانەیە.