عێراق

سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراق: ھیچ رۆژنامەنوسێک لە گرتووخانەکاندا نییە


سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراق رایگەیاند، قەیرانی دارایی کاریگەری لەسەر ٧٥%ی رۆژنامەنووسان دروست کردووە. 

"موئەیەد لامی" نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراق رایگەیاند، ھیچ رۆژنامەنووسێک لە گرتووخانەکانی عێراق نییە و  لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٧ش، ٥٥ رۆژنامەنووس لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی داعش کوژران،  لە ساڵی ٢٠٠٣شەوە تا ئێستا ٤٧٥ رۆژنامەنووس کوژراون، کە بەرزترین ئامارە لەسەر ئاستی جیھان. 

وتیشی قەیرانی دارایی زیانی بۆ ٧٥%ی رۆژنامەنووسان ھەبووە و گرنگییەکی زیاتر دەدەن بە یاسای رۆژنامەنووسان. 



مانگ پێشتر - Jan 24 2021 10:32AM
Print Friendly and PDF
زیاتر