عێراق

ئەنجومەنی نوێنەران لێپرسینەوە لە ژمارەیەک فەرماندەی ئەمنی دەکات


سەبارەت بە تەقینەوەکانی چەند رۆژی رابردووی بەغداد، لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بانگێھێشتی ژمارەیەک لە فەرماندە ئەمنییەکان دەکات و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی لیژنەکە، ئەو فەرماندانەی لێپرسیرنەوەیان لەگەڵ دەکرێت، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری ھەواڵگری و بەرێوەبەری ھەوالگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری و بەرێوەبەری گشتی ھەواڵگری و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لەوەزارەتی ناوخۆ و بەرێوەبەری ئاسایشی نیشتمانین لە پارێزگای بەغداد، داواش لەمستەفا کازمی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق کراوە رەزامەندی بدات لەسەر لێپرسینەوە لەو فەرماندە ئەمنییانە تا بتوانن بەرواری بانگھێشتکردنیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دیاری بکەن. 

پێشتریش لیژنەی ئاسایش و بەرگری رایگەیاندبوو، دەزگای ھەواڵگری عێراقیی بەسەرۆکایەتی کازمی زانیاری  سەبارەت بە پێشێلکاری ئەمنی لەبەغداد بەدەستگەیشتوە  بەڵام بە جددی مامەڵەی لەگەڵ ئەو زانیاریانە نەکردوە.



مانگ پێشتر - Jan 24 2021 10:22AM
Print Friendly and PDF
زیاتر