کوردستان

ئەمرۆ وەفدی ھەرێم سەردانی بەغداد دەکات


بڕیارە ئەمڕۆ وەفدی ھەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پشکی ھەرێمی کوردستان لە پرۆژەی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ی عێراق سەردانی بەغداد دەکات.

(فارس عیسا) سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە بەغداد بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ وەفدی حکومەتی ھەرێم بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی  سەردانی بەغداد بکات  و  لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە پرۆژە یاسای بودجی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١.

وتیشی، وەفدی حکومەتی ھەرێم سەبارەت بە پشکی ھەرێمی کوردستان و شایستە داراییەکان گفتوگۆ لەگەڵ لیژنەی درایی دەکات بۆ ئەوەی بەپێی رێکەوتنەکان پشکی ھەرێم لە بودجەی گشتی عێراق جێگیر بکرێت.



مانگ پێشتر - Jan 24 2021 10:03AM
Print Friendly and PDF
زیاتر