عێراق

لیژنەی دارایی: لێبڕین لە مووچەی فەرمانبەران ناکرێت


لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵ تەنھا مووچەی پلە باڵاکان لێبڕین دەیگرێتەوە.

"ناجی سەعیدی" ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەتیکردەوە بۆ ساڵی ٢٠٢١ لێبڕین لە مووچەی فەرمانبەراندا ھەبێت، جگە لە پلە بالاکان.  

وتیشی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ دواکەوتووە، بەڵام رەنگە لە ماوەی ھەفتەیەک یاخود دووانی تر دەنگدان ئەنجام بدرێت.

بەپێی ئەو پڕۆژە یاسایە، لە مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە ٤٠% و مووچەی وەزیر و ئەندامانی پەرلەمان لە ٣٠% دەبڕدرێت.



مانگ پێشتر - Jan 24 2021 9:33AM
Print Friendly and PDF
زیاتر