عێراق

لە پەلامارێکی داعشدا ١١ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران


لە پەلامارێکی داعشدا لە پارێزگای سەلاحەدین ١١ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و ١٠ چەکداری تریش بریدار بون. 

سەرچاوەیەک لە دەستەی حەشدی شەعبیەوە لەوبارەیەوە رایگەیاندوە ئەو چەکدارانەی حەشدی شەعبی لە خۆرھەڵاتی شاری تکریت کەوتوونەتە بۆسەیەکی تیرۆریستانی داعشەوە.

ئەو پەلامارە دوای تێپەربونی تەنھا ٣ رۆژ بەسەر تەقینەوەکانی شاری بەغدادا دێت کە کوژرانی ٣٢ کەس و برینداربونی نزیکەی ١٠٠ کەسی لێکەوتەوە و داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لەو تەقینەوانە راگەیاند. تائێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لەو پەلامارە رانەگەیاندوە.



مانگ پێشتر - Jan 24 2021 9:25AM
Print Friendly and PDF
زیاتر