عێراق

لە بارەی ھەڕەشەکانی تورکیا لە شەنگال داوای روونکردنەوە لە کازمی دەکرێت


لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران، داوا لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات وەڵامی ھەبێت بۆ ھەڕەشەکانی تورکیا.

لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران، داوای لەسەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزارەتی دەرەوە کردووە، وەڵامیان بۆ ھەڕەشەکانی (رەجەب تەیب ئەردۆغان) ھەبێت لەبارەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆسەر شەنگال و داواشیان کردووە، بەغداد داوای ڕوونکردنەوەی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق بکات.

لایخۆشیەوە (موختار موسەویی) ئەندامی لیژنەکە رایگەیاندووە، ھەڕەشەکەی (ئەردۆغان) ھاوکات بووە لەگەڵ سەردانەکەی (خلوسی ئاکار) وەزیری بەرگری تورکیا بۆ عێراق و  دەشلێت" ھەر جوڵەیەکی سوپای تورکیا لەسەر سنوری عێراق  ئاسایش و سەقامگیری تێکدەدات. 

دەشلێت" پێویستە مستەفا کازمی ڕێگری بکات لە ھەر ئۆپراسیۆنێک سەربازی دژی ھەر ھێزێک بێت لە ناو خاکی عێراق.



مانگ پێشتر - Jan 24 2021 8:47AM
Print Friendly and PDF
زیاتر