عێراق

لە بۆردومانێکدا لە چیای قەرەچوغ حەوت تیرۆریستی داعش کوژران


لە بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیماناندا لە چیای قەرەچوغ حەوت تیرۆریستی داعش کوژران و چەند تونێلێکیش خاپوور کران. 

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکرایکرد، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بۆردومانی چیای قەرچوغیان کردووە لە سنوری پارێزگای کەرکوک و بەوھۆیەشەوە حەوت تیرۆریستی داعش کوژراون و چوار تونێلی ئەو گروپە تیرۆریستییە خاپورکراون. 

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکراشیکرد، بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی پاڵپشت بووە بە زانیارییەکانی دەزگای ھەواڵگری عێراق و فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان.



مانگ پێشتر - Jan 23 2021 10:35PM
Print Friendly and PDF
زیاتر