لە کەرکوک و دیالە ٨ تیرۆرستی داعش دەستگیر کران
لە کەرکوک و دیالە ٨ تیرۆرستی داعش دەستگیرکران، کە بەرپرسیارێتیی پەلامارە تیرۆیستییەکانی ئەم دواییەی ناحیەی گوڵاڵە و کێڵگەکانی نەوتی کەرکوکیان رووبەروو کراوەتەوە.
دەزگای ھەواڵگری عێراق لە پارێزگای دیالە رایگەیاند، ٣ تیرۆیستی داعشیان دەستگیرکردووە کە بەشداربوون لە ئەنجامدانی پەلامارە تیرۆریستییەکەی گەڕەکی ئاشتی لە ناحیەی گوڵاڵە و پەلاماردانی وێستگەی کارەبای سەید جابر.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراقیش رایگەیاند، ٥ تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای کەرکووک دەستگیر کردووە و دانیان بەوەداناوە کە بەشدارییان لە چەندین پەلاماری تیرۆریستی بۆ سەر گوندی بەشیر لە باشووری پارێزگای کەرکووک و پاڵاوتگەی نەوتی بێجی کردووە.
لەلایەکی ترەوە، ماوەی چەند رۆژێکە ھاوپەیمانان لە رێگەی فڕۆکەی بێفرۆکەوان مۆڵگەکانی داعش لە سنووری پەڵکانە و قۆریچای لە سنووری قەزای کفری بۆردومان دەکەن، تائێستا ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون و ژمارەیەکیشیان بەرەو ناوچەی حەمرین ھەڵاتوون.
|