پارێزگای ھەولێر ھاوڵاتیانی شارەکە دڵنیا دەکاتەوە

2021-06-26   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پارێزگای ھەولێر راگەیەندراوێک لەبارەی ھێرشی فرۆکەی بێفرۆکەوانەوە بڵاودەکاتەوە رایدەگەیەنێت، بەتوندی ئیدانەکردنی ئەو ھێرشە بۆ سەر شارەکەمان دەکەین و ھاوڵاتییان و ھاوشاریانی شارەکەمان شاری ھەولێر پارێزراوە.

لە راگەیەندراوەکەی پارێزگای ھەولێردا ھاتووە، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ سەعات ١:٥٠ شەو، سێ درۆن فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی ھاونیشتمانییەک لە باخچەکانی سەر رێی سێولە لە گوندی براغ نزیک کۆمەڵگەی مەلائۆمەر لە پارێزگای ھەولێر دەدا، کە لەئاکامیدا دوو لەو درۆنانەکان دەتەقیەوە و یەکێکیان نەتەقییەوە، ھیچ زیانێکی گیانی لێ ناکەوتووەتەوە.


پارێزگای ھەولێر دەڵێت، بەتوندی ئیدانەکردنی ئەو ھێرشە بۆ سەر شارەکەمان دەکەین و  ھاوڵاتییان و ھاوشاریانی شارەکەمان شاری ھەولێر پارێزراوە و ئەو کردەوە تیرۆرستی ترۆسنۆکانە و تێکدەرانە ناتوانن ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری شارەکەمان بشوێنن.