کوردستان

مەزڵوم کۆبانی بۆ ھاوسەرۆکانی یەکێتی: پێکەوە کاری زیاتر دەکەین


"مەزڵوم کۆبانی" فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات پەیامێک بۆ "بافڵ تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی"ھاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان نارد و ڕایگەیاند، پێشتر کاریان پێکەوە کردووە و لەمەودواش کاری زیاتر پێکەوە دەکەن.

ڕۆژی سێشەممە "خەزنە حاجی حسێن" دایکی مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھەسەدە لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا لە شارۆچکەی کۆبانێ لە ڕۆژئاڤای کوردستان بە نەخۆشی دڵ کۆچی دواییکرد.

ناوەڕۆکی نامەکەی مەزڵوم کۆبانێ:

بەرێز، ھاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  
سوپاس و ڕێزم ھەیە بۆ ھاوخەمی گەرمتان لە پرسەی دایکم، ھەستی ھاوڕێیەتیتان بەرز دەنرخێنم ھیوادارم ئەم ھاوڕێیەتییەمان ھەتا ھەتایە بمێنێتەوە و بەردەوامبێت، داوا لە خودا دەکەم پاداشتان بە خێر بداتەوە و سەرکەوتووتان بکات بۆ خزمەتکردنی گەلی کورد، ئازیزانتان پارێزراوبن. 
پێشتر پێکەوە کارمان کردووە، بۆ لەمەودواش بۆ چاکەی گەلەکەمان پێکەوە کاری زیاتر دەکەین.  

مەزڵوم عەبدی
فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات  



مانگ پێشتر - Jan 23 2021 9:50PM
Print Friendly and PDF
زیاتر