جیهان

زەریف: ئێران ئامادەیە بۆ دانوستانێکی گشتگیر لەگەڵ ئەمریکا


وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەیی وڵاتەکەی پیشاندا بۆ دانوستانێکی گشتگیر لەگەڵ ئەمریکا.

محمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی، دەستپێکردنی گفتوگۆی لەگەڵ ئەمریکا لەسەر پرسی کۆتایھێنانی بە ناکۆکییەکانی نێوانیان، لەبارەی (دۆسێی نەوت و ئاسایشی کەندا و پرۆسەی ئاشتی لە ئەفغانستان) بە دوور نەزانیوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، ھێشتا دەرفەت  لە بەردەم واشنتۆن ماوە بۆ راستکردنەوەی ھەڵەکانی دۆناڵد ترامپ.

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەرکی ئیدارەی نوێی کۆشکی سپی  ھەڵگرتنی گەمارۆکانە لەسەر تاران، ئەگەر ئەو کارەش بکەن، ئەوان دەگەرێنەوە سەر میزی گفتوگۆ لە بارەی رێککەوتنی ئەتۆمی. 

ئاشکراشی کرد، ھەندیک دەنگۆ ھەیە سەبارەت بەوەی ئیدارەی نوێی ئەمریکا، لە ھەوڵدایە بۆ رێککەوتنێکی نوێ لەگەل ئێران.



مانگ پێشتر - Jan 23 2021 9:38PM
Print Friendly and PDF
زیاتر