٢٣٢ کەسی تر لە ھەرێم تووشی کۆرۆنا بوون

2021-06-26   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە ھەرێم ٢٣٢ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٤٨٣ تووشبووی تری کۆرۆنا چاکبوونەوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٢٣٢ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دوو تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٤٨٣ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.