عێراق

لیژنەی دارایی لەگەڵ شارەزا و ئەکادیمییەکانی بواری ئابووری کۆ دەبێتەوە


لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ پسپۆڕ و شارەزا و ئەکادیمییەکانی بواری ئابووری کۆدەبێتەوە و رەخنە و پێشنیازەکانیان لە سەر پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق تاووتوێ دەکات.

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەردەوامە لە پێداچوونەوە بە بڕگە و ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق و بڕیارە ئەمشەو لەگەڵ پسپۆڕ و شارەزا و بازرگان و ئەکادیمییەکانی بواری ئابووری کۆببێتەوە. 

لە کۆبوونەوەکەدا رەخنە و تێبینی و پێشنیارەکانیان لەسەر بڕگە و ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق تاوتوێ دەکرێت بۆ ئەوەی پرۆژەیاساکە بە ئاسانی لە ئەنجومەنی نوێنەران تێپەڕێنرێت.



مانگ پێشتر - Jan 23 2021 7:22PM
Print Friendly and PDF
زیاتر