کوردستان

تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی دەورووبەری ئامێدی


فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ شەشەمین جار لەئەمساڵدا، گوند و ھاوینەھەوارەکانی ئامێدی بۆردومان دەکات.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند،   فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گەلی دێرا و زنجیرە چیاکانی مەتین و دەڤەری نێروە و رێکانیان لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردومان کرد و ترس و دڵەڕاوکێیان لای دانیشتوانی ئەو ناوچانە دروست کردوە. 

دوێنێش بە ھۆی بۆردومانکردنی گوندێکی چەمانکێ لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە ٣ ھاووڵاتی بریندار بوون و زیانێکی زۆریش بە مەڕوماڵاتی ناوچەکە کەوت. 

لە ماوەی ٢٣ رۆژی رابردوو ئەمە شەشەمین جارە تورکیا بۆردومانی دەوروبەری قەزای ئامێدی دەکات.



مانگ پێشتر - Jan 23 2021 7:11PM
Print Friendly and PDF
زیاتر