کوردستان

کەشناسی هەرێم نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ئاشکرادەکات


رۆژی شەممە لە ھەرێمی کوردستان نزمترین پلەی گەرما ١٢ پلەی ژێر سفر بووە و لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم نزمترین پلەکانی گەرمای رایگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە نزمترین پلەی گەرما ١٢ پلەی ژێر سفر بووە ، ئەوەش لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە و لە زستانی ئەمساڵیشدا دووەم جارە ئەو پلەیە لە ھەرێمی کوردستان تۆماربکرێت. 
راشیگەیاند، لە دوای حاجی ئۆمەران نزمترین پلەی گەرما لە کانی ماسی و چۆمان و سۆران و رەواندز تۆمارکراوە. 

کەشناسی ھەرێم پێشبینیش دەکات سبەینێ لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ چەند پەڵەھەورێک.



مانگ پێشتر - Jan 23 2021 7:04PM
Print Friendly and PDF
زیاتر