زیاتر لە یەک ملیۆن مەکسیکی لەسەر سنورەکانی ئەمریکا دەستگیرکراون

2021-06-26   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لەمساڵدا ئەمریکا زیاتر لە (یەک) ملیۆن مەکسیکی لەسەر سنوری وڵاتەکەی دەستگیرکردووە.

ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا، پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا لەسەر سنورەکان زیاتر لە (١) ملیۆن کۆچبەری مەکسیکی دەستگیرکردووە کە ھەوڵیانداوە بە شێوەی نایاسایی دزە بکەنە ناو ئەمریکاوە.

 لە دوای دەستبەکاربوونی لە کۆشکی سپی، (جۆو بایدن) سەرۆکی ئەمریکا پلانی ھەیە بۆ پێداچوونەوە بە سیاسەتی وڵاتەکەی لە بەرامبەر کۆچبەرانی مەکسیکی.

 

لە ساڵی ٢٠١٨دا ئەمریکا لە سەردەمی ئیدارەکەی (دۆنالد تڕەمپ)، بڕیاری تەلبەندکردنی سنوری لەگەڵ مەکسیک بە دریژای (٢٤٠) کیلۆمەتر ڕاگەیاند.