عێراق

لیژنەی یاسایی ئامادەیی نیشاندا بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکان


لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکان.

محەمەد غەزی جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەیە یاسای ھەڵبژاردنەکان ھەموار بکاتەوە، بەمەرجێک دەسەڵاتی جێبەجێکار رەزامەندی لەسەر بدات و بۆ ئەنجامدانی ھەموارکردنەکەش، ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بکرێت.

بەوتەی جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران، تا ئێستا حکومەت و سەرۆکایەتی کۆمار و کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان، رەزامەندییان بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکان، نیشان نەداوە. 

وتیشی، لەکاتی ھەموارکردنەوەکەدا نابێت گۆڕانکاری لە سیستمی ھەڵبژاردن و فرە بازنەییدا بکرێت.



مانگ پێشتر - Jan 23 2021 4:21PM
Print Friendly and PDF
زیاتر