گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە جیھاندا دوو ملیۆن کەسی تێپەڕاند
بەپێی ئامارێکی نوێ، بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زیاتر لە ٢ ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیھاندا، گیانیان لەدەستداوە.
ئامارەکە لەلایەن زانکۆی جۆنز ھۆپکنزی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوەو تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیھاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٢ ملیۆن و ١٠٦ ھەزاری تریش، بەھۆی ڤایرۆسەکە، گیانیان لەدەستداوە.
روونیشیکردەوە، بەپێی دوایین ریزبەندی، ئەمریکا لە رووی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پلەی یەکەمدایە و بەرازیل و ھندستان و مەکسیک و بەریتانیاش، لە پلەکانی دووەم تا پێنجەمدانن.
زانکۆی جۆنز ھۆپکنز باسی لەوەشکرد، لە خۆرھەڵاتی ناوەڕٍاستدا، ئێران لە رووی گیانلەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە پلەی یەکەمدایە.
|