گفتوگۆیەکی کراوە لە بارەی ھەڵبژاردن لە دھۆک بەڕێوەدەچێت

2021-06-26   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڕێكخراوی ستێپ بۆ دیموكراسی و هەلبژاردن بە هەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، گفتوگۆیەکی کراوە بۆ ژمارەیەک لە شارەزایانی بواری ھەڵبژاردن و چاودێری ھەڵبژاردنەکان ڕێکدەخات، بە مەبەستی خستنەڕووی ئامانجەکانی ھەڵبژاردن و گرنگی بەشداری خەڵک لە ھەڵبژاردن.

ئەوەش لە کاتێکدایە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە ئەنجامدانی کارەکانی بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەران کە بڕیارە لە ١٠ تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت.