ئەمریکا: ھێزەکانمان لە ڕۆژئاڤای کوردستان دەھێڵینەوە

2021-06-26   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، پارێزگاری لە مانەوەی ھێزەکانیان لە ڕۆژئاڤای کوردستان و باکوری سوریا دەکەن.

(جۆی ھۆد) یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، ئەمریکا پارێزگاری لە بوونی سەربازەکانی لە ناوچەکانی ڕۆژئاڤای کوردستان و باکور و خۆرھەڵاتی سوریا دەکات، بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و سەقامگیری ناوچە ڕزگارکراوەکانی سوریا و گەیاندنی کۆمەکی مرۆیی، بە ھاوبەشی لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات.


(جۆی ھۆد) ئاماژەی بەوەشکرد، ئیدارەی کۆشکی سپی نیگەرانە لە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ کوردە ھاوپەیمانەکانی ئەمریکا و دەیانەوێت ئەنقەرە بە ڕوونی لە نیازی واشنتۆن تێبگات.