عێراق

سائیرون: بەهۆی فشاری لایەنە سیاسییەكان كۆمسیۆن پێشنیازی دواخستنی هەڵبژاردنی كردووە


ئەندامێكی سائیرون دەڵێت بەهۆی فشاری لایەنە سیاسیەكانەوە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، پێشنیاری دواخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی، كردووە.

(ڕیاز مەسعودی) ئەندامی هاوپەیمانی سائیرون ڕایگەیاند، بەهۆی فشاری چەند لایەنێكی سیاسیەوە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، پێشنیاری دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختی كردووە. وتیشی، دواخستنی پڕۆسەكە كاری حكومەت نییە.

لە ماوەی ڕابردوودا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، دواخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە سەرەتای مانگی حوزەیران، بۆ ١٠ی مانگی تشرینی یەكەم، پەسەند كردبوو.

ئەندامەكەی هاوپەیمانی سائیرون، ڕوونیشیكردەوە، بە پێی یاسا نوێیەكەوە، پێویستە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، كار بكات بۆ دروستكردنی بانكی زانیاری نوێ و سیستمی بازنەكانی هەڵبژاردنیش دووبارە دابەش بكاتەوە.

مانگ پێشتر - Jan 23 2021 2:09PM
Print Friendly and PDF
زیاتر