ڕێگەی سەرەكی نێوان حاجی ئۆمەران و قەزای چۆمان داخراوە
بەهۆی بەستەڵەكەوە ڕێگەی سەرەكی نێوان حاجی ئۆمەران و قەزای چۆمان داخراوە.
ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بەفربارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆی بەستەڵەك و ڕەشەبای بەهێز و هێنانی ڕێژەیەكی زۆری بەفر لە بەرزاییەكانەوە بۆ سەر ڕێگەی گشتی هامڵتۆن، ڕێگەی سەرەكی نێوان ناحیەی حاجی ئۆمەران و قەزای چۆمان بە تەواوی داخراوە و جموجۆڵی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیارانیش لە دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران بە تەواوی وەستاوە.
|