بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری شیشە لە قەزای سۆران دەستی بەسەردا گیرا
بە پێی ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەكان، لە قەزای سۆران كیلۆیەك و ٢٠ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (شیشە) لە بازگەی (جوندیان) دەستی بەسەرداگیرا، بەو هۆیەشەوە ٣ كەس دەستگیركراون.
لە بەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە حاجی ئۆمەران، دەستیان گرتووە بەسەر ١١٠ حەبی هۆشبەر لە جۆری (ترامادۆڵ) دا و كەسێكی خەڵكی ئێرانیش دەستگیركراوە.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەكان ئاماژەی بەوەشكردووە، تۆمەتبارەكان بە پێی ماددەی ١٤ی یاسای هۆشبەر دراون بە دادگا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.
|