وەزیری کشتوکاڵی ھەرێم توێژینەوەیەکی زانستی تایبەت بەسەردەکاتەوە

2021-06-26   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیری کشتوکاڵی ھەرێم توێژینەوەیەکی زانستی تایبەت بە چەوەندەری شەکر بەسەردەکاتەوە.

"بێگەرد تاڵەبانی" وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم بە مەبەستی دڵنیابوون لە چۆنیەتی بەرھەمھێنان و گونجاوی خاکی بتوێن بۆ بەرھەمی چەوەندەر، توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر چەوەندەری شەکر لە دەشتی بتوێن لە گوندی قەمتەران بەسەردەکاتەوە.


ئەوەش لە کاتێکدایە وەزارەتی کشتوکاڵ بە ھاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت، بەردی بناغەی پڕۆژەی ستراتیژی کارگەی بەرھەمھێنانی شەکری چەوەندەری لە دەشتی بتوێن داناوە، لە ئێستاشدا ھەڵسەنگاندن بۆ گونجاوی دەشتی بتوێن دەکرێت بۆ ئەو بابەتە.