کوردستان

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکوک بەرەو کەمبوونەوە دەچێت


بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک ڕایگەیاند، لە ماوەی مانگێکدا ٤ ھەزار و ٣٢ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ٢ ھەزار و ١٩٣ کەسی تر تووشبوون، ھەر لەو مانگەدا ٢١ حاڵەتی گیان لە دەستدانیش تۆمار کراوە.

تەندروستی کەرکوک ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٤٣ تووشبووی کۆرۆنا لە کەرکوک تۆمارکراون ، ٦٧ کەسیش چاکبوونەتەوە و حاڵەتێکی گیان لە دەستدانیش تۆمارکراوە.

مانگ پێشتر - Jan 23 2021 1:50PM
Print Friendly and PDF
زیاتر