جیهان

ئەمریكا پێداچوونەوە بە ڕێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیباندا دەكات


لێپرسراوێكی كۆشكی سپی دەڵێت، ئیدارەی جۆو بایدن بە نیازە پێداچوونەوە بە ڕێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیباندا، بكات.

كۆشكی سپی ڕوونیكردەوە، جیك سولیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئەفغانییەكەی، دوایین پێشهاتی ئەمنی و دانوستانی نێوان حكومەتی كابوڵ و بزوتنەوەی تاڵیبانیان، تاووتوێ كردووە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، ئیدارەی جۆو بایدن بە نیازە پێداچوونەوە بە ڕێككەوتننی ئاشتی لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیباندا بكات، كە لە ساڵی ڕابردودا لە نێوان ئیدارەی پێشووی واشنتۆن و بزوتنەوەكە لە قەتەر، ئیمزا كرابوو.

 

پێشتریش، ئیدارەی ئەمریكا ڕایگەیاندبوو، پابەندن بە كەمكردنەوەی هێزەكانیان لە ئەفغانستان لە ١٣ هەزار سەربازەوە بۆ نزیكەی ٨ هەزار و ٦٠٠ سەرباز و پڕۆسەكەش لە دوای ئیمزاكردنی ڕێككەوتننی ئاشتی و لە ماوەی ١٣٥ ڕۆژدا، جێبەجێ دەكرێت.

مانگ پێشتر - Jan 23 2021 12:27PM
Print Friendly and PDF
زیاتر