کوردستان

ئەنقەرە لە بارەی كڕینی ئێس٤٠٠ دەیەوێت گفتوگۆ لەگەڵ واشنتۆن بكات


وەزیری بەرگری توركیا دەڵێت، حكومەتی ئەنقەرە لە بارەی كڕینی سیستمی بەرگری ئێس٤٠٠ لە ڕووسیا، خوازیارە گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریكا، بكات.

خڵوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا، ڕایگەیاند، ئەستەمە حكومەتی ئەنقەرە لە گرێبەستی تایبەت بە كڕینی سیستمی ئێس٤٠٠ لە ڕووسیا پاشگەز ببێتەوە و گفتوگۆكانیش لەگەڵ لێپرسراوانی مۆسكۆ لە بارەی بە دەستهێنانی كاروانی دووەمی سیستمەكە، بەردەوامە.

وەزیری بەرگری توركیا ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە ئەستەمە ئەنقەرە پاشگەز ببێتەوە لە كڕینی سیستمی بەرگری ئێس٤٠٠ لە ڕووسیا، لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتەكەی ئامادەیە لەسەر ئەو پرسە، گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی نوێی واشنتۆندا، بكات، داواشی لە ئەمریكا كرد، دووربكەوێتەوە لە زمانی هەڕەشە و سەپاندنی سزای نوێ بەسەر توركیادا، وەك ئاماژەیەك بۆ سزاكانی ئیدارەی پێشووی كۆشكی سپی بە سەرۆكایەتی دۆناڵد تڕەمپ.

مانگ پێشتر - Jan 23 2021 12:08PM
Print Friendly and PDF
زیاتر