جیهان

هێزەكانی گاردی كۆماری تا نیوەی مانگی مارس لە واشنتۆن دەمێننەوە


ماڵپەرێكی تایبەت بە  هەواڵەكانی سوپای ئەمریكا ئاشكرایكردووە، هێزی گاردی كۆماری لە پلانیدایە لە كۆی ئەو ٢٥ هەزار سەربازەی لە كاتی ڕێوڕەسمەكەی جۆو بایدندا لە واشنتۆن جێگیركرابوون، ڕەنگە ٧ هەزاریان تا نیوەی مانگی مارسی داهاتوو لەو شارە بمێننەوە، ئەویش بۆ دڵنیابوون لەوەی هیچ پشێویەك لەلایەن لایەنگرانی دۆناڵد تڕەمپەوە دروست ناكرێت.

ئەو سەرچاوەیە لە زاری فەرماندەیەكی گاردی كۆماری ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرەڕای تێپەڕینی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنەكەی جۆو بایدن بە بێ‌ كێشە، بەڵام هێشتا نیگەرانی لە ئەگەری پشێوی نانەوە لەو شارە بە دوور نازانرێت.

لەلایەكی ترەوە كاربەدەستێكی ئەمریكا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، لە نێوان ١٠٠ بۆ ٢٠٠ سەربازیی ئەو هێزەی گاردی كۆماری تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.



مانگ پێشتر - Jan 23 2021 11:45AM
Print Friendly and PDF
زیاتر