پێشبینی دەكرێت لە ماوەی هەفتەیەك بۆ دوو هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر بودجە دەدرێت
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد: لە ماوەی هەفتەیەك بۆ دوو هەفتەی داهاتوو، دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١، دەدرێت.
ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، لیژنەكەیان خوێندنەوەیەكی وردی بۆ سەرجەم بڕگە و مادەكانی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ كردووە و ئەگەری زۆرە لە ماوەی هەفتەیەك یان دوو هەفتەی تر لە ئەنجومەنی نوێنەران، دەنگی لەسەر بدرێت.
ئەحمەد حەمە باسی لەوەشكرد، لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆی لەسەر بودجەی پارێزگاكانیش كردووە و گفتوگۆ و دیراسەكردنی خاڵ و بڕگەكانی پرۆژەیاسای بودجە لە ڕۆژانی داهاتووشدا، بەردەوام دەبێت.
|