لە ئێران سزای دارایی ئەو ژن و کچانە دەدرێت کە پابەندی باڵاپۆشی نابن

2023-02-04   |  
فۆتۆ: 
ڕێبوار
لە ئێران رێکارەکان دژ بەو ژن و کچانەی پابەندی باڵاپۆشی نابن توندتر دەکرێن و سزای دارایی بەسەر سەرپێچیکاراندا دەسەپێنرێت.

موسا غەزەنفەر ئابادی سەرۆکی لیژنەی دادوەری لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، بەمنزیکانە لە رێگەی نامەوە ئەو ژن و کچانە ئاگادار دەکرێنەوە کە پابەندی باڵاپۆشی نابن و ئەگەر سوربن لەسەر کارەکەیان سزای دارایی دەدرێن و ناسنامەکانیان لێوەردەگیرێت و بێبەش دەکرێت لەسەرجەم خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان تا ئەو کاتەی پارەی سزاکە دەدەن.

وتیشی، یاسای چاودێری پاڵاپۆشی نەکردن لەناو ئۆتۆمبێل وەک رابردوو لە بەرنامەی کاردایە و بە نامە ئاگاداری ئەوانە دەکرێتەوە پێشێلکارییەکان دووبارە دەکەنەوە. بەمنزیکانەش پرۆژە یاسایەک بۆ چاودێری باڵاپۆشی لە شەقام و شوێنەکانی تر پەسەنددەکرێت و لە رێگەی سیستمێکی چاودێرییەوە سەرپێچییەکان تۆمار دەکرێن و لە کۆتاییدا سەرپێچیکاران بێبەش دەکرێت لە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان.