جیهان

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی: هێشتا زووە باس لە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێت


ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕوونیكردەوە: هێشتا زووە باس لە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بكرێت.

لەو بارەیەوە، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: هێشتا زووە باس لە دەرەنجام و وردەكاریی تیمە تایبەتەكەیان بكرێت، كە ماوەیەك بەر لە ئێستا سەردانی شاری ووهانی چینیان كردبوو، بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

تیمێكی تەندروستی سەر بە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، لە ١٤ی ئەم مانگەدا، سەردانی شاری ووهانی چینیان كردبوو.

زیاتر لە ساڵێك بەر لە ئێستا، یەكەمین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە ناوەڕاستی شاری ووهان، تۆمار كرابوو.

لەلایەكی تریشەوە، مایكڵ ڕایان بەڕێوەبەری فریاگوزاری لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهان، ڕایگەیاند: تێبینی زانستی سەبارەت بە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان لەبەردەستدایە، بەڵام تا ئێستا سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە، دیای نەكراوە.

مانگ پێشتر - Jan 23 2021 9:13AM
Print Friendly and PDF
زیاتر