ئابوری

ئێران دەیەوێت جارێكی تر بگەڕێتەوە بۆ بازاڕی نەوت


بێژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران رایدەگەیەنێت، ئەگەر ئیدارەكەی جۆ بایدن سەرۆكی نوێی ئەمریكا، سزاكانی سەر تاران هەڵبگرێت، بە بە هێزی دەگەڕێنەوە بۆ بازاڕی نەوتی جیهان.

بێژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران، لە میانی بەشداریكردنی لە ٢٥ ەمین پێشەنگای نێودەوڵەتی بۆ گاز و پترۆكیمایی لە تاران، رایگەیاند، ئیدارەكەی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، هەوڵیدا وڵاتەكەیان وێران بكات و بەهۆی سزاكانەوە كەمترین ئاستی هەناردەی نەوتیان تۆمار كردووە، راشیگەیاند، ئێران دەیەوێت جارێكی تر بۆ بازاڕی نەوت بگەڕێتەوە و ئەگەر ئیدارەی نوێی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی جۆ بایدن، سزا و گەمارۆكانیان لەسەر هەڵبگرێت، وڵاتەكەی بە بەهێزتر لە پێشوو دەگەڕێتەوە بازاڕی نەوتی جیهان

مانگ پێشتر - Jan 22 2021 10:12PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123