جەعفەر پەناھی دەرھێنەری دیاری ئێران ئازاد کرا

2023-02-03   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
جەعفەر پەناھی دەرھێنەری دیاری ئێران بە کەفالەت ئازاد کرا.

دوای ئەوەی جەعفەر پەناھی دەرھێنەری دیاری ئێران لە زیندان مانگرتنی لە خواردن راگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران بڕیاریاندا بەھۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە بە کەفالەت ئازادی بکەن.

ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە بڵاویکردەوە، دوای دوو رۆژ لە مانگرتنی پەناھی دەسەڵاتدارانی ئێران بڕیاری ئازادکردنی پەناھییان داوە.

جەعفەر پەناھی ٦٢ ساڵ، دەرھێنەری دیاری ئێران لە ١١ی تەموزی ساڵی رابردوو  دەستگیرکراوە، دوێنێش بۆ ئازادکردنی مانگرتنی لە خواردن راگەیاند.