بانکی ناوەندی عێراق و وەفدی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا کۆبوونەوە

2023-02-03   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە تورکیا پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری خەزێنەی ئەمریکا کۆبووەوە و ھەردوولا ھەماھەنگی دەکەن بۆ جێگیرکردنی بەھای دراو لە عێراقدا.

بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەی نێوان بانکی ناوەندی و وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکادا ھەردوولا بەدوای دۆزینەوەی ئاسۆیەکیان کردووە بۆ ھەماھەنگی زیاتری نێوانیان بەتایبەت لەسەر جێگیرکردنی بەھای دراو لە عێراقدا.

وەفدی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ ئاسایشی ئابووری عێراق دەربڕیوە، ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا.

بانکی ناوەندی عێراق ھەروەھا دەڵێت،  وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا نەرمی نواندووە  بۆ بەدیھێنانی ئامانجە ھاوبەشەکانی نێوان بەغداد و واشنتن، راشیگەیاندووە، کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن.