وەزارەتی کۆچ نەوت بۆ ٢٤١٧ خێزانی ئاوارە لە دھۆک و ھەولێر دابین دەکات

2023-02-03   |  
فۆتۆ: 
گۆران
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سوتەمەنی بۆ ئاوارەی کامپەکانی دھۆک و ھەولێر دابین دەکات.

ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، بریاری دەرکردوە بۆ دابەشکردنی سوتەمەنی بەسەر ٢٤١٧ خێزانی ئاوارە لە کامپەکانی سنوری دھۆک و ھەولێر و بۆ ھەر خێزانێکیش ١٠٠ لیتر دابین دەکرێت.

 دوابەدوای بریارەکەش تیمی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە دھۆک ١١٨ ھەزار لیتر نەوتی سپی بەسەر ١١٨٠ خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی کامپی داودیە لە قەزای ئامێدی و کامپی بیرسفی لە قەزای زاخۆ دابەش کردوە. ھەروەک تیمەکەیان لە پارێزگای ھەولێر ١٢٣ھەزار و ٧٠٠ لیتری بەسەر ١٢٣٧ خێزانی کامپەکانی بەحرکە و حەسەن شام دابەش کردوە.